هۆشدارى دەدەن
یەکەمى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
بەشێک لەیەکەمەکانى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم زانکۆى سلێمانى گردبوونەوە و داوا دەکەن لە بەشەکانیان وەربگیرێنەوە.
هاوڕێ قادر، نوێنەرى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان بە 964ـى وت، ساڵانى رابردوو یەکەم و دووەم و سێیەمەکان وەردەگیرانەوە، بەڵام ئێمە دەرچوو شەش ساڵى رابردووین و ژمارەمان 12 هەزار و 286 کەسە لەو مافە بێبەشکراوین.
داوا دەکەن، کورسى خویندنیان پێبدرێت و لە بەشەکانیشیان وەربگیرێنەوە و خزمەت بکەن.
وەک ئەوەى نوێنەرى سێ یەکەمەکان باسى دەکات، حکومەت پێى وتوون کە بایۆمەتریان بۆ کراوە و ناوەکانیان ئاراستەى بەغدا دەکەن بۆ دامەزراندن، بەڵام وەک باسى دەکات ئەوان بەگومانن.
هۆشداریش دەدات ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە رێگاى دیکە دەگرنەبەر و خۆپیشاندان دەستپێدەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح