گواستنەوە و تەنسیب و هەڵوەشاندنەوەى کرایەوە

تەندروستى هەولێر پزیشکانى پسپۆڕ ئاگادار دەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر ئاگادارى پزیشکانى پسپۆڕ دەکات کە پێشکەشکردنى داواکارى بۆ گواستمەوە و تەنسیب، هەڵوەشاندنەوەى تەنسیب تا 1ـى 11ـى 2024 کراوە دەبێت.

بەپێى ئاگادارییەکە بیت، لەمڕۆ 4.9.2024، داواکارى پزیشکان بۆ گواستنەوە و تەنسیب و هەڵوەشاندنەوەى تەنسیب، تا 1.11.2024، کراوە دەبێت.

روونیشکراوەتەوە، پێشکەش کردن لە رێگای وێبسایتی  erbilhealth.org دەبێت، یان بەڕێگای دەستی بگەیەنرێتە بەشی پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.

جەختیشکراوەتەوە کە پێشکەش کردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەنسیب تەنیا لە رێگای دەستی دەبێت.

فۆڕمی پێویست:

فۆڕمی گواستنەوەی پزیشکی پسپۆڕ

فۆڕمی تەنسیبی پزیشکی پسپۆڕ

فۆڕمی هەڵوەشاندنەوەی تەنسیبی پزیشکی پسپۆڕ

405 کەس بە شێوەى گرێبەست دادەمەزرێندرێن

405 کەس بە شێوەى گرێبەست دادەمەزرێندرێن