بیانى تێدایە

هەشت کەس بە تۆمەتى دزینى نەوتى کەرکوک و بەسرە و نەینەوا دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى عێراق، دەستگیرکردنى هەشت کەسى راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینى نەوت.

بەپێى راگەیەنراوى وەزارەتەکە بێت، تۆمەتبارەکان لە کەرکوک و نەینەوا و بەسرە دەستگیرکراون، سێ ئۆتۆمبێلیش کە بۆ بەقاچاغبردنى نەوتەکە ئامادەکرابوون، دەستیان بەسەرداگیراوە.

“لەناو دەستگیرکراوەکاندا خەڵکانى بیانى هەیە و تۆمەتبارەکان رووبەڕووى دادگا کراونەتەوە”، وەزارەتى ناوخۆى عێراق واى نوسیوە.

عێراق هەناردەی نەوتی کەرکوکی راگرتووە

عێراق هەناردەی نەوتی کەرکوکی راگرتووە