کەمپی بێرسڤکی لە ناحیەی دەرکار
خێوەتێکی ئاوارەکان سووتا و زیانی گیانی نەبوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە خیوەتێکی ناو کەمپی بێرسڤکیی ئاوارەکان لە ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە، تیمەکانیان توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن و ئاگرەکەش بێ زیانی گیانی بوو.
بە گوێرەی راگەیاندراوی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، ئاگرەکە سەعات 3:55 کەوتووەتەوە و تیمی بنکەی دەرکاری بەرگریی شارستانی کۆنتڕۆڵیان کردووە، هەندێک زیانی ماددی هەبووە.
سەرچاوەکە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی باس نەکردووە.