سێ رۆژ دەخایەنێت
لە شارەوانییەکانی هەولێر خولی کەمکردنەوەی رۆتین رێکدەخرێت
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی توانای مرۆیی خولێک بۆ فەرمانبەرانی شارەوانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە و دەڵێت، ئامانجێتی رۆتین و کارئاسانی فەرمانگەکان کەمبکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی توانای مرۆیی رایگەیاند، خولی كەمكردنەوەی رۆتین و كارئاسانی لە فەرمانگەكان دەستیپێکرد و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
خولەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت و لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆ خۆبەخشانە دەوترێتەوە.
بەشداربووانی خولەکە پێکهاتوون لە زیاتر لە 30 فەرمانبەری شارەوانییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
لە سەرەتای ساڵی رابردوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی “یەک پەنجەرەی” راگەیاند و وتی، بەم پرۆژەیە “رۆتین کەمدەکەینەوە و هاوڵاتی رزگاری دەبێت راک راک، دەچێت یەک پەنجەرە دەبینێت و ئەوراقەکانی خۆی تەقدیم دەکات و ئەو کاتە راکەڕاکەکە لەپشتی ئەو پەنجەرەیە روودەدات و دەبێت فەرمانبەرەکان ئەو کارە بکەن بۆ هاوڵاتیەکە”.