دەستبەکار دەبن

ئەو 24 کەسەی بوون بەکرێی رۆژانە بچنە تەندروستی راپەڕین

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو 24 پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری سڕکارەی بەکرێی رۆژانە ناویان لە تەندروستی راپەڕین هاتووەتەوە، پێویستە سەردانی باڵەخانەی تەندروستی شارەکە بکەن.

ئەنجومەنی راژە ناوەکانی پەسەندکردووە و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.9.2024، تەندروستی راپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینویەتی ئاماژەی بەوەکردووە، “ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە سەردانی بەشی کارگێڕی و خۆیەتی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بکەن”

ناوەکان بە هەدیە باقی عەلی، پەرساتری زانکۆ دەستپێدەکات و بە چیمەن حسێن بایز یاریدەدەری سڕکار کۆتایی دێت، تەندروستی شارەکە هۆکاری ئاگاداری نامەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە “ئەو کەسانەی داوایان کردووە سەردانیان بکەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی گرێبەستەکانیانە”.

موچەی ئەو کارمەندانە، بە کرێی رۆژانە هەژمارکراوە کە وەزارەتەکە بڕیاری لەسەر دەدات، ئەگەر هەر کارمەندێک رۆژێکیش پشوو وەربگرێت ئەوا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەژمارناکرێت.
 لیستی ناوەکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):