پەرلەمانی عێراق
سبەی “یاسای باری كەسی” خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان) دانیشتنێكی دیكەی ئاسایی ئەنجام بدات، یەكێك لە بڕگەكانی گفتوگۆی سبەی، یاسای باری كەسییە، كە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 2.9.2024 بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی بڵاوكردەوە، كە سبەی كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات.
بە پێی كارنامەكە، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری كەسی ژماره 188ی ساڵی 1959 و هه‌ردوو ماده‌ی 1 و 10 ده‌كرێت.
لە ماوەی رابردوودا پڕۆژەی هەمواری یاسای باری كەسی لە عێراق، كاردانەوە و مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و رێكخراوەكانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و مافی ژنان دەنگیان دژی پڕۆژەی هەموارەكە بەرز كردەوە، تەنانەت ژمارەیەك گردبوونەوە و ناڕەزاییدەربڕینیش هاتنە ئەنجامدان.
یەكێك لە هەموارەكانی یاسای باری كەسی، كە پێشنیار كراوە، رێگە بەوە دەدات كچان لە تەمەنی نۆ ساڵی بەشوو بدرێن.
جگە لەو بڕگەیە، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خانووبه‌ره و زه‌وی بۆ ئه‌و كه‌سانه بدات، كه پێشتر به‌ر هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی “ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی بەعس” كه‌وتوون، هەروەها بڕیارە ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌كرێدانی زه‌وی كشتوكاڵی بدرێت، لەگەڵ خوێندنەوە بۆ دوو مادەی یاسایی دیكە.