دیمه‌نێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى سێگردكان كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
6000 كه‌سی لێده‌ژى
كێشه‌و گرفته ته‌ندروستییه‌كانى ناحیەی سێگردكان گه‌یه‌ندرایه وه‌زیرى ته‌ندروستى
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى سێگردكانى سنوورى قه‌زاى كۆیه، چه‌ندین كه‌موكوڕی له‌بوارى ته‌ندروستیدا هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانى خسته سه‌ر كاغه‌ز و له رێگه‌ى یاداشتنامه‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ى وه‌زیری ته‌ندروستى كرد.
كورتكراوه‌ى كه‌موكوڕییه‌كان بریتی له دروستکردنی بینای تایپ C ، بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان، دامەزراندنی خۆبەخشەكان بە شێوەی گرێبەست و کردنەوەی نەخۆشخانەی 24 کاتژمێری.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى راگه‌یاند، یاداشتى كه‌موكوڕییه‌كانیان داوه‌ته وه‌زیری ته‌ندروستى و ئه‌ویش به‌ڵێنى پێداون بەپێی توانای حکومەت کاریان لەسەر دەکات.
وتیشی “هه‌رچه‌نده هیچ بڕیارێك بۆ جێبه‌جێكردنى كه‌موكوڕییه‌كان نه‌دراوه به‌ڵام پێیوتین كه لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەسپێرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو داوا و گرفتانەی، کە له توانادایە چارەسەر بکرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ پێزانینیان به دۆخى خراپی حكومه‌ت، به‌ڵام به پێویستیشیان زانیوه کێشە و گرفتەکانی کەرتی تەندروستیی سنوورى ناحیه‌كه‌ى بگه‌یه‌نێت.
له سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان 10 گوند هه‌ن، به‌پێی تۆمارى فۆڕمی خۆراكیش له سنووره‌كه‌دا شه‌ش هه‌زار هاوڵاتی ده‌ژین.