تۆش دەتوانی بەشداریی بکەیت

هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی پاشاوی تۆپزاوا لە دوکان رادەگەیەنرێت

964+

شۆڕش قادری

رێکخراوی پارێزەرانی ئاو لە عێراق و کوردستان هەڵمەتێکی بۆ پاکكردنەوەی ژینگە لە ناوچەی پاشاوی تۆپزاوا لە نزیک دەریاچەی دوکان رادەگەیەنێت و داواش لە هاوڵاتیان دەکات بەشداريی هەڵمەتەکە بکەن.

باوان عومەر ئەندامی رێکخراوی پارێزەرانی ئاو لە عێراق و کوردستان بە 964ـی وت، “چەند ساڵێکە خەریکی پاککردنەوەی ژینگە و ئاو و رووبارەکانین و لە رابردووشدا چەند شوێنێکمان وەک دەریاچەی دوکان بە دوورگەکانییەوە، ئەشکەوتی هەزار مێرد و چەمی رێزان لە پاشماوەی مرۆڤ و زبڵ پاک کردووەتەوە”.

“ئێستا زۆربەی چالاکییەکانمان لە سنووری سلێمانییە، بەڵام پلانمان هەیە بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بچین”، باوان عومەر وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵمەتەکەیان بۆ پاککردنەوەی ناوچەی پاشاوی تۆپزاوا لە نزیک دەریاچەی دوکان رۆژی شەممە 7.9.2024 دەستپێدەکات و هەر کەسیش خوازیاری بەشداریکردنە، دەتوانێت لە رێگەی ئەم لینکەوە فۆڕم پڕبکاتەوە.

"پڵنگانی بێ سنوور" داوای پاراستنی ئاژەڵی كێوی و ژینگە دەكەن