دیمەنی یاریکردنی دوو گەنج لەسەر ئەو مێزی تێنسەی دروستکراوە لە پارکی باداوە. ئەندازەی پارکەکانی هەولێر
خزمەتگوزاری بۆ زیاد کراوە
پارکی باداوە بە مێزی تێنسەوە نۆژەنکرایەوە
توانا نەقی
پارکی باداوە لە هەولێر نۆژەنکرایەوە و جگە لەوەی کەمووکوڕیەکانی پارکەکە چارەسەر کرا، مێزی تێنسیشیان بۆ وەرزشوانان زیادکردووە لە ناو پارکەکە.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە رووناوکی ناو پارکەکەوە هەتا ئاودەستەکان و دانانی سێتی وەرزش کردن کار لە پارکەکە کراوە و خراوەتەوە خزمەتی هاوڵاتیان.
– گۆڕینی بلاجکتۆری پارک و چاککرنەوەی سیستەمی روناکی سەرجەم شوێنەکانی ناو پارک.
– گۆڕینـی پاککردنـەوەی شوێنی ئاودەستـەکان و بە سبوغ کـردنی و دانانی دەسـت شۆر و تازە و دانانی سیستەمی کارەبا لەناو (w.c) پاڕکە.
– ســبوغ کردنـەوەی دەرگـای دەروازەی پـارک و سبوغ کردنەوەی کورسیەکانی ناو پارک و نەهێشتنی کەمکوڕیەکان.
– دانانی هێمای رێـنمایی ژینگەیی و هێمای (w.c) لەناو پارک.
– دانانی سێتی (تێنس) وەرزشی دوو دانە.
پـارکی باداوە دەکـەوێتە سـنوری شـاروانی چوار رووبەری سەوزاییەکەی 15 دۆنمە و بە شەش هەزار و 780 دار و دەوەن سەوزکراوە، پارکەکە لە ساڵی 2012 کراوەتەوە.
پارکی باداوە دەکەوێتە گەڕەکی باداوە لە هەولێر و سیمایەکی جوانی بەگەڕەکەکە داوە ئەمە جگە لەوەی کە دەمەوئێوارەی لێهات منداڵ و گەنج و پیری ئەو گەڕەکە و تەنانەت رێبوارانیش روودەکەنە پارکەکە بۆ پشوودان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش.