چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن ده‌كه‌ن
تیمه ته‌ندروستییه‌كانى هه‌ولێر لە قوتابیان دەپێچنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه ته‌ندروستییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر خۆیان ئاماده كردووه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان سه‌ردانیان بكه‌ن و له دۆخى ته‌ندروستى قوتابیانى و قوتابخانه‌كان بپێچنه‌وه.
ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى خەبات، شەقڵاوە، دەشتی هەولێر و کۆیە داخڵی خولێكی سێ رۆژه كران بۆ ته‌ندروستى قوتابخانه‌كان و هه‌رزه‌كاران كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به هاوکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پلانی هەردوو حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له خوله‌كه، راهێنان به بەرپرسی یەکه‌ی بنکە تەندروستیەکانى ئه‌م ناوه‌ندانه كراوه.
هاوكار عه‌لى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، خوله‌كه بۆ ئاماده‌كارى بوو بۆ سه‌ردانى تیمه ته‌ندروستییه‌كان بۆ قوتابخانه‌كان.
وتیشی “تیمه‌كان به‌دواداچوون بۆ دۆخى ته‌ندروستى قوتابخانه و قوتابییه‌كانى ده‌كه‌ن و رێنمایی پێویستیشیان پێده‌دات”.
هێشتا دیار نییه له‌هه‌رێمى كوردستان كه‌ى ده‌ست به پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆگرامسازی ته‌ندروستى بۆ پلانی ئەم ساڵی خوێندن، ئاماده‌كارییان ته‌واو كردووه‌ى سه‌ردانى ناوەندەکانی خوێندن بكه‌ن.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى ته‌ندروستى كۆیه، له سنوورى قه‌زاكه‌یاندا ته‌نیا له‌ناو سه‌نته‌رى كۆیه و له ناحیه‌ى ته‌قته‌ق تیمى ته‌ندروستى قوتابخانه‌كان هه‌ن له‌ناحیه‌كانى دیكه‌دا نیه و پلانی داهاتوویان ئه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ناحیه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان تیمى ته‌ندروستى دروست بكه‌ن.