
کەش و هەوا - +964
کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
+964
ئەمڕۆ و سبەی کەشی کوردستان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما ئەوا بەفر و بارانیش دەبارێت.
دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە کەشی ئەمڕۆ هەینی لە هەرێمی کوردستان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکانیش تەواو هەور دەبن، لەگەڵیشدا پلەکانی گەرما بۆ دوو پلە دادەبەزن.
پیشبینی دەزگای کەشناسی بۆ سبەی شەممە ئەوەیە کە لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن و مەودای بینینیش بۆ حەوت تاوەکو پێنج کیلۆمەتر دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی شەممە، هەولێر 12 پلەى سیلیزى، هەروەها سلێمانی 10 پلەى سیلیزى، دهۆک 10 پلەى سیلیزى، کەرکوک 14 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 9 پلەى سیلیزى، زاخۆ 11 پلەى سیلیزى، سۆران 8 پلەى سیلیزى، گەرمیان 15 پلەى سیلیزى.