یەكەمجار نییە

لە بینایەکی 26 نهۆمی هەولێردا خەڵک لەناو مەسعەد گیریان خواردووە

+964

ژووری هەواڵ

لە بینایەکی 26 نهۆمی هەولێردا خەڵک لەناو مەسعەد گیریان خواردووە.

ئەم ڤیدیۆیەی ئەمڕۆ تۆمارکراوە، لە باڵەخانەیەکی 26 نهۆمی ئیسکان تاوەرە، تیمی خزمەتگوزاری دەیانەوێت دەرگای ئەسانسۆرەکە بکەنەوە، بەڵام بۆیان ناکرێتەوە.
یەک لەو کەسانەی لەو باڵەخانەیە نیشتەجێیە خۆی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە و بۆ 964ی ناردووە، دەڵێت هەر جارێک کارەبا ببڕێت ئەمە حاڵمانە، چونکە دوای کارەبابڕان دەرگای ئەسانسۆرەکان ناکرێنەوە و خەڵک تێیدا عاسێ دەبن.
دەشڵێت: کۆتا جار کە لەسەر ئەم کێشەیە قسەم لەگەڵ خەدەمات کرد پێش 15 رۆژ بوو، وتیان ئەوا خەریکین چاکی دەکەین.
ئیسکان تاوەرز پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە لە هەولێر، دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری و نزیکە لە گەڕەکی ئیسکانەوە.

ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە بە مردووی...

ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە بە مردوویی دۆزرایەوە