لە هەڵەبجە ئامارەكان ئاشكرا كران
ئەمساڵ چەند حاڵەتی بێسەروشوێنکراوان لە كوردستان و عێراقدا تۆمارکراوە؟
+964
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە هەڵەبجە یادی رۆژی جیھانیی بێسەروشوێنکراوان کرایەوە و بەپێی ئامارێک، ئەمساڵ 618 حاڵەتی بێسەروشوێنکراوان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمارکراون.
رۆژی 30ـی 8ـی ھەموو ساڵێک تایبەت کراوە بە بێسەروشوێنکراوان، لەم رۆژەشدا کۆلێژی یاسای زانکۆی ھەڵەبجە و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، بە ھاوبەشی (رێکخراوا داک بۆ گەشەپێدانا ژنا ئێزیدی) و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان، بە ھاوکاری کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنکراوان (ICMP) سیمپۆزیەمێکی سازکرد.
لە سیمپۆزیەمەکەدا، چەند ئامارێک خرانەڕوو کە تایبەتبوون بە بێسەروشوێنکراوانی پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچەی گەرمیان، کە بەم شێوازەی خوارەوەن:
لە ساڵی 1981 بۆ ساڵی 2016 لە تەواوی سنووری پارێزگای ھەڵەبجەدا 337 کەسی ونبوو ھەن، کە لەو ژمارەیە 105یان منداڵن و 124 یشیان ئافرەتن.
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، سێ ھەزار و 200 وارسی ئەفالکراو ھەن کە زۆربەیان زیاتر لە کەسێکیان ئەنفالە.
لە ناحیەی شۆڕش، و تەکیەی کاکەمەند: نۆ ھەزار و 329، وارسی ئەنفالکراو ھەن.
لە 100 گوندی سنوورەکەش: زیاتر لە پێنج ھەزار ئەنفالکراو ھەن.
لەو ژمارەیەشدا تەنیا 838 رووفاتی ئەنفالکراوان گەڕێندراونەتەوە چەمچەماڵ، ئەوانی دیکە چارەنووسیان نادیارە.
بە گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ساڵی رابردوودا 1500 کەیسی بێسەروشوێنکراوان ھەبوو و ئەمساڵیش 618 کەس بێسەروشوێنن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
منداڵێك و كچێك بوون
دوو كه‌سه ونبووه‌كه‌ى ناحیەی به‌حركه دۆزرانه‌وه
منداڵێكی پێنج ساڵانیشی له‌گه‌ڵ بوو
ژنه ونبووه‌كه‌ى گه‌رمیان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سلێمانى دۆزرایه‌وه
كه‌سوكاره‌كه‌ى زانیاریان نییه
له‌سه‌ر ونبونى مێردمنداڵێكی ئاكرێ دوو كه‌س ده‌ستگیر كراون
كه‌سوكارى به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن
له گوندێكى هه‌ولێر پیاوێكى ته‌مه‌ن 61 ساڵ به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ون بووه
براكه‌ی: نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه
هاوڵاتیه ونبووه‌كه‌ى بنه‌سڵاوه له بازاڕى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
ته‌نیا منداڵەکە دۆزراوه‌ته‌وه
کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش له ئاكرێ ونبوون
له دوێنێوه بێ خه‌به‌ر بوو