هەواڵەکان

درۆنێكی توركیا لە كەركوك تێكشكێندرا و خانەوادەكیش لە هەولێر لە سێ مانگدا سێ كوڕیان لەدەست دا

ژووری هەواڵ

درۆنەكانی توركیا هەر لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان ناكەن، ئەوەتا ئەمڕۆ درۆنێك لە جەرگەی كەركوك  و لە گەڕەكی تسعینی عەرەب نشین كەوتە خوارەوە، بەڵام باش بوو كەسی نەكوشت.

ئه‌و گه‌نجه‌ى دوێنێ له‌ زێى گه‌وره‌ لە خەبات خنكا و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوو براى دیكەی له ‌ئه‌نجامى سووتانى كارگەی غازی نەورۆز له‌ سنوورى هه‌ولێر، گیانیان له‌ده‌ستدابوو

بڕیارەكەی حكومەت بۆ بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، لای ژمارەیەک وانەبێژی پشدەر نەبووە جێی دڵخۆشی، ئەوان ئەمڕۆ لەبەردەم پەروەردەی پشدەر گردبونەتەوەو دەڵێن ناومان لەلیستی وانەبێژاندا نییە.

ئیتر نەخۆشەكانی جەڵتەی مێشك لە زاخۆ پێویست ناكات بچنە دهۆك و ئەوەتا بەشی جەڵتەی مێشك لە فریاكەوتنی زاخۆ كرایەوە، كە نزیكەی ساڵێکە تەندروستی زاخۆ خەریکی کردنەوەی بەشەكەن.