گرافیک نرخی نەوت 964
هەر نەچووەتە 80 دۆلار
نرخی نەوت کەمێک بەزبووەوە
توانا نەقی
هەرچەندە ئەمڕۆ نرخى نەوت کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەر لە خوار 80 دۆلارەوەیە.
کەمبوونەوەى خواستى جیهانى چین و گرژییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دوو لە بنەما سەرەکییەکانى دابەزینى نەوتن و کە وای کردووە ماوەیەکە نرخی نەوت 80 دۆلار بەخۆیەوە نەبینێت
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نه‌وتی خاوی برێنت، بۆ هه‌ر بەرمیلێک نەوت بەڕێژەى 0.13% بەرزبووتەوە و بووە بە 78 دۆلار و 78 سەنت.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 0.16% سەنت لە نرخه‌كه‌ی بەرزبووەتەوە و گه‌یشتوه‌ته 74 دۆلار و 68 سه‌نت.
شرۆڤه‌كارانی كۆمپانیای راوێژكاری وزه‌ی ئێف جی ئێی رایانگه‌یاندوه، ئه‌و زانیارییه ئابورییانه‌ی ئه‌مریكا كه لە هەفتەی رابردوودا بڵاویكردونه‌ته‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ترسه‌كان وه‌كو پێویست یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه بۆ راگرتنى نرخى نه‌وت.