دەستگیرکراوە
تۆمەتبارێک بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە
+964
توانا نەقی
تۆمەتبارێک کە لەبەرامبەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاوڵاتیان و بە ئەکاونتی ساختە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە و لەلایەن پۆلیسی زاخۆ و خەباتەوە دەستگیر کراوە.
پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگی نێوان پۆلیسی زاخۆ و قەزای خەبات، تومەتبارێکیان دەستگیرکردووە وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی هاوڵاتیانی بڵاو کردووەتەوە.
رائید ئەحمەد رەمەزان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، تۆمەتبارەکە بە چەندین ژمارە و ئەکاونتی ساختە هەڕەشەی لە هاوڵاتیان کردووە و داوای پارەی لێکردوون.
وتیشی، لە یەکێک لە کەیسەکانیدا ئەو تۆمەتبارە هەڕەشەی لە هاوڵاتیەکی قەزای باتیفا کردووە کە پارەی بۆ نەبات ڤیدیۆی بڵاو دەکاتەوە هاوڵاتیەکە پارەی پێداوە کەچی هەر ڤیدیۆکەی لە تۆڕەکۆمەڵیەتیەکان بڵاوکردووەتەوە.
تۆمەتبارەکە ناوی ( ک، هـ، ک) خەڵکی سنووری قەزای خەباتە و ئێستا دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.