بە هاوبەشی دوو زانکۆی دیکە
زانكۆی سلێمانی ماستەر لە “سەركردایەتی: رەوشت و سیاسەت” بۆ ساڵی نوێی خوێندن رادەگەیەنێت
+964
توانا نەقی
زانكۆی ئاتێن بەهاوبەشی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كوردستان – هەولێر، دەرفەتی خوێندنی ماستەر لە پسپۆڕی “سەركردایەتی: رەوشت و سیاسەت” بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەم پرۆگرامە خزمەتێکی باش دەکات بەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە بواری سەرکردایەتی و کارگێڕی لە رووی تیۆری و زانستی لە کەرتی گشتی یان تایبەت یاخود بازرگانی بخوێنن و بڕوانامە بەدەست بهێنن.
دەشڵێت، ماوەی خوێندنەکە 18 مانگە و 75%ـی لە کەمپس و 25%ـی بە ئۆنلاین دەبێت.
خۆتۆماركردن لە پڕۆگرامی ماستەری “سەركردایەتی: ڕەوشتو سیاسەت” مافی پێدانی ڤیزەی جۆری (D) – كاتێگۆری (H1) بۆ ماوەی 12 مانگ لە یۆنان بەفێرخواز دەبەخشێت.
سایتی فەرمی پڕۆگرامەكە لەم لینکەوە بکەرەوە.