یەکەمجارە وەک سەرۆک لە ئێران دەچێتە دەرەوە

سەرۆک کۆماری ئێران سەردانى بەغدا دەکات

964+

شۆڕش قادری

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بەمنزیکانە سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا کۆدەبێتەوە.

محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، “لە سەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوەڕاستی مانگی داهاتوو شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری وڵاتەکە سەردانی بەغدا دەکات”.

“لە سەردانەکەدا بەشێک لەو لێکتێگەیشتن و رێکەوتنانە ئیمزا دەکرێن کە بڕیار بوو لە سەردانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو و پێشووی ئێران بۆ عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت”، ئال سادق وادەڵێت.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە ئاخۆ سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات یا نە.

ئەوە یەکەم سەردانی مەسعود پزیشکیان بۆ دەرەوەی وڵات دەبێت دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری ئێران.

پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێرانە

پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێرانە

بۆ یەکەمجار کوردێکی سوننە دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری ئێ...

بۆ یەکەمجار کوردێکی سوننە دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران