لە بابل

ویستیان کەسێک بە تۆمەتی رفاندنی منداڵەکەیان تۆمەتبار بکەن کەچی خۆیان دەستگیرکران

میدیا گۆران

خێزانێک لەبابل دەستگیرکران کە لەگەڵ چەند کەسێک رێکەوتوون تا منداڵەکەیان بڕفێنن و کەسی تری پێوە تۆمەتبار بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی خێزانێکی راگەیاند لە بابل، کە لەگەڵ چەند کەسێک پلانی رفاندنی منداڵەکەی خۆیان داناوە تا کەسێکی تری پێوە تۆمەتبار بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیاندراوەکەدا وتی، لەدوای دۆزینەوەی منداڵە رفێندراوەکە و لەکاتی لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کە دایک و باوکی منداڵەکە چەند کەسێکیان بەکرێ گرتووە تا منداڵەکەیان بڕفێنێت و چەند کەسێکی پێوە تۆمەتبار بکەن کە لە رابردوودا کێشەیان هەبووە.