لە هەولێرەوە

دەیان خێزانی ئاوارە پاش وەرگرتنی چوار ملیۆن دینار گەڕانەوە زێدی خۆیان

964+

ژووری هەواڵ

لە کەمپێکی هەولێرەوە 517 ئاوارەی دیکە، کە خەڵکی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا بوون، پاش وەرگرتنی هاوکارییەکان گەڕانەوە زێدی خۆیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 500 ئاوارەی دیکە لە کەمپی دێبەگە لە هەولێرەوە گەڕانەوە زیدی خۆیان لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و سەڵاحەدین.

ئەو ئاوارانەی کە گەڕانەوە، بۆ هەر خێزانێک بڕی چوار ملیۆن دینار هاوکاریی داراییان وەرگرتووە.

بە وتەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە ئاماژەیە بۆ بەردەوامی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی هەولێر و کەمپەکانی دیکەی هەرێم.

دوێنێش، زیاتر لە 130 خێزانی ئاوارە لە کەمپی ئیسیان گەڕانەوە بۆ قەزای شەنگال، بەڕێوەبەری کۆچ و کوچبەرانی دهۆکیش وتی، ئێستا نزیکەی دوو هەزار و 350 خێزانی ئاوارە لە کەمپەکان دا نیشتەجێن.

زیاتر لە 130 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شەنگال

زیاتر لە 130 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شەنگال