شۆفێرەکەى بریندارە

لە دەربەندیخان بارهەڵگرێک بە بارێک تەماتەوە وەرگەڕا

964+

وریا فەتاح

لە بەردەم فولکەى پەرى دەریا، بارهەڵگرێک کە تەماتەى هەڵگرتبوو وەرگەڕا و شۆفێرەکەى بریندارە.

رووداوەکە لەهەمان ئەو شوێنە روویداوە کە ماوەیەک لەمەوبەر تەنکەرێکى سووتەمەنى تێیدا وەرگەڕاو ئاگرێکى گەورەى دروستکرد و شۆفێرەکەشى گیانى لەدەست دا.

جاسم عەلیخان، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى دەربەندیخان بە 964ـى وت، بارهەڵگرێک لە دواى تێپەڕاندنى تونێلەکە بە ئاراستەى شارى دەربەندیخان لە بەردەم فولکەى پەرى دەریا وەرگەڕا.

وەک باسى دەکات، شۆفێرەکەى بریندارە و دوو کەسى دیکەى لەگەڵ بووە، بەڵام ئەوان تەنیا ئازاریان پێگەیشتووە.

“ئەو شوێنە لێژە و بارهەڵگرەکان بەهۆى قورسى بارەکانیانەوە زۆر جار کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدەن و توشى رووداوى هاتوچۆ دەبن”، جاسم عەلیخان واى وت.

ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو کەس بریندارن

ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو کەس بریندارن