كورسی خوێندنیشی بۆ هه‌رێم ته‌رخانكردووه
موزیك و ئامێره كوردییه‌كان ده‌خرێنه پڕۆگرامى خوێندنى په‌یمانگایه‌كی دێرینى رووسی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پهیمانگهیهكى رووسی بڕیاریداوه هه‌رچی میوزیک و ئامێرە کوردییەکان هه‌ن، بیانخاته ناو پڕۆگرامه‌كانى خوێندنییەوە و ژمارەیەک کورسیش بۆ خوێندکارانی بواری میوزیک لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.
په‌یمانگاكه، ناوى كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین په‌یمانگه‌ی میوزیكه له ئاستی رووسیا و جیهاندا، دووه‌م دێرینترین په‌یمانگه‌یه له رووسیا، كه له 1.9.1866 به ناوی “كۆنسێرڤاتۆری ئیمپراتۆریای مۆسكۆ” دامه‌زراوه، له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ساڵی 1878 چایكۆڤسكی مامۆستای تیۆری و هارمۆنی په‌یمانگاكه بووه، له ساڵی 1940 دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوی لێنراوه “كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی”.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه وه‌زاره‌تى رۆشنبری حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، هه‌موو ئه‌و شتانه لەسەر داوای وەزیری رۆشنبیری و لاوان بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە، کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی بەناوبانگی رووسیا و جیهان، رەزامەندیان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەربڕیوە و بڕیاریان داوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن میوزیک و ئامێرە کوردییەکان وەک بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی ئەو ناوەندە ئەکادیمییەی بواری میوزیک بخوێنرێت.
ده‌شڵێت، بە گوێرەی بڕیاری ناوەندەکە، جگە لە خوێندنی میوزیکی کوردی، ژمارەیەک کورسی خوێندنیش لە بواری میوزیک بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.
په‌یمانگاكه، رەزامەندیشی دەربڕیوە كه ژمارەیەک میوزیکژەنی ناوداری رووسیا رەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆرکێسترای کوردستان کار بکەن.
له هه‌رێمی كوردستان جگه له كۆلیژه‌كانی هونه‌ر، له زانكۆكاندا 11 په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت به هونه‌ر و میوزیك هه‌ن و فێرخوازان لێیان سوودمه‌ندن.