دوو دیمه‌ن له‌كاتى سه‌ردانى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى كۆیه بۆ بنكه‌ى راگیراوان... وێنه: ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
ورده گله‌ییان هه‌یه به‌ڵام بیناكه‌یان وێرانه
مافى مرۆڤى كۆیه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفتى راگیراوانى سنووره‌كه‌ى ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له كۆیه زوو زوو سه‌ردانى بنکەی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی کۆیە ده‌كات و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانیان ده‌كات، ئه‌وه‌ى تێبینیان كردووه ئه‌وه‌یه زۆرجاران راگیراوه‌كان ورده گله‌ییان له ئیداره هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێن، كێشه‌ى گه‌وره‌یان بینكهیانه و پێویستیان به بینایه‌كى نوێ هه‌یه.
له‌ناو بنكه‌كه‌دا سندوقێكیان هه‌ڵواسیوه بۆئه‌وه‌ى هه‌ر راگیراوێك داواكارى، ره‌خنه، پێشنیار و گله‌ییان هه‌بێت به‌نامه بیخه‌نه ناو سندوقه‌كه‌وه.
سه‌نگه‌ر عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، هه‌فتانه لانیكه‌م دووجار سه‌ردانى ئه‌م بنكه‌یه ده‌كه‌ن و له بارودۆخى راگیراوان و بنكه‌كه ده‌پرسنه‌وه.
وتیشی “گله‌یی و ره‌خنه‌ى راگیراون له‌سه‌ر شتى لاوه‌كییه به‌ڵام كێشه‌ى گه‌وره‌یان بیناكهیانه كه زۆر كۆنه و وێرانه، پێویسته بینایه‌كى نوێیان بۆ دروست بكرێت”.
بیناكه، كه‌وتووه‌ته ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى كۆیه و دروستكردنه‌كه‌ى بۆ ساڵانى هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، راگیراوهكانى بنكه‌ى كۆیه ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له پێنج رۆژه‌وه بۆ كه‌متر له شه‌ش مانگ له‌و بنكه‌یه ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانه‌ى له‌وێن راگیراون له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دان و حوكمدراو نین.
دووپاتیشیكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى بنكه‌كه‌وه هیچ حاڵه‌تێكی توندوتیژى له‌به‌رامبه‌ر هیچ راگیراوێك ئه‌نجام نه‌دراوه و ده‌شڵێت، هه‌ر كه‌موكوڕی و تێبینیهكیشیان له بنكه‌كه به‌دی كردبێت به به‌رپرسی بنه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.