بەرزی و نزمی هەیە

قیرە نوێکەی رێگای بالیسان بە دڵی شۆفێران نییە

+964

ئاکام غەفور – سۆران

ئەو بەشەی رێگای بالیسان کە مانگی رابردوو قیرتاوکرا، پڕ لە بەرزی و نزمیە و قیرەکەی بە کەڵک نایەت.

هەرچەندە رێگاکە تازە قیرتاو کراوە، بەڵام وەک رێگایەکی کۆن کاتێک ئۆتۆمبێل بەسەریدا رێدەکات وەک هەزەیەک دەلەرێتەوە، لەپێش گەیشتن بە ناحیەی بالیسان تاکو دەگاتە گوندی مێرگەسەر ئەوە حالی رێگاکەیە کە نزیکەی حەوت کیلۆمەترە.

پەیامنێری 964 خۆی بە رێگاکەدا رۆشتووە و دیمەنەکانی تۆمار کردووە کە ئەو قیرە نوێیە بەو شێوازە تێکچووە.

مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان، بە 964ـی وت،”هۆکاری تێکچونی رێگاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە کاتی قیرتاوکردنیدا شۆفێران هاتوچۆیان بەسەردا کردوە و رێگای بەدیل نەبووە”.

وتیشی، ئەو کاتەی وەزیری ئاوەدان کردنەوە سەردانی ناحیەی بالیسانی کردووە، ئەو تێبینییەی بە کۆمپانیاکە داوە، کە قیرەکە بەرزی و نزمی هەیە، بڕیاردراوە فەڕشێکی تری قیری لەسەر بدرێتەوە.
رێگای بالیسان، ماوەی سێ ساڵە کاری تێدا دەکرێت و یەکێکە لە رێگا بازرگانیەکان کە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سۆران بە یەکتری دەبەستێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

رێگاى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل كه‌ى قیڕتاو ده‌كرێت؟

رێگاى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل كه‌ى قیڕتاو ده‌كرێت؟