بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی - وێنە: 964
لەبەر بێ موچەیی
بایکۆت لە سلێمانی دەستیپێکردوە بۆ فەرمانگەیەکیش رۆژێک پشوو زیاد کرا
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە لە دوێنێوە بایکۆتی دەوامی فەرمانبەران لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی دەستیپێکردوە، بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییش رۆژێک پشووی بۆ کارمەندەکانی زیاد کردووە.
سەرچاوەک لە شارەوانیەکان بە 964 وت، زۆرێک لە فەرمانبەرەکانیان بەهۆی پێنەدانی موچە پێیان لە دوێنێوە بایکۆتی دەوامیان کردوە و ئەمرۆ زۆرێک لە فەرمانبەرەکان نەچوونەتەوە.
بەختیار قادر بەرێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964 وت، هەندێک لە فەرمانبەرەکانیان ویستویانە ئەمرۆ بایکۆت بکەن، بەڵام قسەیان لەگەل کردوون و رۆژی پشویان بۆ زیادکردون.
باسی لەوەکرد، بایکۆت چارەسەر نییە و هاوکاری فەرمانبەرەکانیان کردووە بە زیادکرسنی رۆژێک پشو بۆیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی