کوردێک بووە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران
+964
فهرهاد حهسهن
پەرلەمانتارێکی کوردی خەڵکی کرماشان بووە جێگرى سهرۆك كۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان.
ئەو پەرلەمانتارە ناوی ئیبراهیم عەزیزیە و ئەمە دووەمجارە ئەو پۆستە وەربگرێت، پێشتریش لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاد هەر جێگری سەرۆک کۆمار بووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە هاتووە کە جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان بەبێ ئاگاداریی خۆی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و ئیبراهیم عەزیزی بۆ شوێنەکەی دەستنیشان دەکرێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ چوارشەممە، ئیبراهیم عەزیزی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش نامەکەی لە کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەماندا خوێندووەتەوە کە بەواتای پەسەندکردنی دێت.
ئیبراهیم عەزیزی ساڵی 1963 لە شاری کرماشان لەدایکبووە و تا دوێنێ ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی بوو لە پەرلەمانی ئێران، ناوبراو پێشووتریش لە سەردەمی کابینەکەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد وەک جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری پەرەپێدان، پلاندانان و چاودێریی ستراتیژی کاریکردووە.