"بەهۆی پڕۆژەیەکەوە"

ئۆڤەرپاسی باعەدرێ بۆ دهۆک دادەخرێت

+964
هیڤی دێوالی-دهۆک

لەم هەفتەیەدا و بەهۆی دروستکردنی دوو سایدی باعەدرێ، رێگای ئۆڤەر پاسی باعەدرێ بۆ دهۆک دادەخرێت، هاتوچۆی شێخانیش دەڵێت، دیار نییە تا چەند رۆژ رێگاکە داخراو دەبێت.

دڵشاد محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی شێخان بە 964ـی وت، “دوای چەندین بەدواداچوون و کۆبوونەوە، دواجار بڕیاردرا رێگای سەرەکیی باعەدرێ – دهۆک بکرێتە جووتساید و بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش، رێگای ئۆڤەرپاسی باعەدرێ دادەخرێت”.

“پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممە رێگاکە دابخرێت و تا ئێستاش کاتی تەواوبوونی پڕۆژەکە دیار نییە و نازانین تا کەی رێگاکە بە داخراوی دەمێنێتەوە”، دڵشاد محەمەد وادەڵێت.

بە وتەی ناوبراو، “پڕۆژەکە دووسایدێکی مۆدێرن لەخۆ دەگرێت، کە درێژییەکەی 26 کیلۆمەترە و سێ ئەندەرپاس و دوو ئۆڤەر پاسی تێدا دروست دەکرێت”.

وتەبێژی هاتوچۆی شێخان دەشڵێت، لە کاتی داخستنی رێگای ئۆڤەر پاسی باعەدرێ، رێگای باعەدرێ بۆ بازگای بەدرێک رێگای جێگرەوە دەبێت بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان.

ناحیەی باعەدرێ دەکەوێتە قەزای شێخان سەربە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: شۆرش قادری

رێگای دهۆک - سێمێل داخراوە و هۆشداریی دەدرێت

رێگای دهۆک - سێمێل داخراوە و هۆشداریی دەدرێت