سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە - وێنە: 964
بە تیروپشک زەوی دابەش دەکەن
بۆ یەکەمجار لە ناوەندی هەڵەبجە زەوی دابەش دەکرێت
هەژان هادی
ئەو فەرمانبەرانەی لە هەڵەبجە لە 2005ـەوە فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەیە و تا ئێستا سوودمەند نەبوون، هەفتەی داهاتوو زەوی وەردەگرن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی لە 2005ـەوە فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەیە و تا ئێستا سوودمەند نەبوون، ژمارەیان نزیکەی 500 کەسە و بە تیروپشک زەوی وەردەگرن.
یەکەمجارە لە ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت، پێشتر تەنیا لە سنووری ناحیەی بیارە دابەشکراوە.
شارەوانی هەڵەبجە ئەو فەرمانبەرانە ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژی دووشەممە 08.06.2026 کاتژمێر 9:30ـی بەیانی، لە هۆڵی مستەفا زەڵمی ئامادەبن بۆ تیروپشکی وەرگرتنی زەوی.
