ژمارەیەک ئەمبوڵانسی فریاکەوتنی خێرا - Social Media
بەشێوەی تەندەر
تەندروستی سۆران بۆ جاری سێیەم داوای 10 ئەمبوڵانس دەکات
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بۆ جاری سێیەم داوا لە کۆمپانیاکان دەکات بەشێوەی تەندەر 10 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان بۆ دابینبکەن و نوسراوی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.
لە نوسراوەکەی تەندروستی سۆراندا هاتووە، دەبێت ئەمبوڵانسەکان لەجۆری تۆیۆتا هایس، گێڕ عادی بن و هەر کۆمپانیایەک رەزامەندە با سەردانی بەشی یاسا و گرێبەستەکان بکات.
پێویستە کۆمپانیای دابینکەر بڕی 50 ملیۆن دینار بدات بەشێوەی دەستەبەری بانکی و پشتگیری ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بهێنێت بۆ ساڵی 2024.
مەرجێکی دیکە ئەوەیە، دەبێت کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی پێبێت و مۆڵەتی کارکردنی بازرگانی و دابینکردنی ئۆتۆمبێلیان هەبێت و تایبەتمەند بن بەو کار.
پێویستە توانای دارایی کۆمپانیاکە 100 ملیۆن دینار بێت، تەندروستی سۆران وا دەڵێت.