" زیاد کردنی 30 هەزار کەس ناڕاستە"

وەزارەتی دارایی: هیچ ناوێک بۆ لیستی موچە زیاد نەکراوە

+964

توانا نەقی

دوای ئەوەی لە هەندێک شوێن وابڵاوکرایەوە کە ناوی موچەخۆر بۆلیستی موچە زیادکراوە و ئەوە هۆکارە بۆ نەناردنی موچە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی هاتە دەنگ و دەڵێت ئەو دانگۆیانە دوورن لە راستییەوە و هیچ ناوێک زیاد نەکراوە بۆ لیستەکە.

ئەمشەو شەممە، وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، زیادکردنی ناوی 30 هەزار موچەخۆر لە لیستی موچە دوورە لە راستییەوە.

وەزارەتی دارایی بە سێ خاڵ ئاماژەی بەوەکردووە کە لیستی موچە چۆنە و چەندە لە خوارەوە خاڵەکانی وەزارەتی دارایی لەسەر موچە وەک خۆی دانراون.

1- کۆی ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم لە لیستی مانگی تەمووز بە (مەدەنی و سەربازی و خانەنشین) بریتییە لە (1،132،390) یەک ملیۆن و سەد و سی و دووهەزار و سێ سەد و نەوەد کەس، لە کاتێکدا کۆی ژمارەی مووچەخۆران لە مانگی حوزەیراندا بریتی بووە لە: (1،132،967) یەک ملیۆن و سەد و سی و دووهەزار و نۆسەد و شەست و حەوت کەس، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دوای وردبینی تەمویلی بۆ خەرج کردوون، ئەمەش دەریدەخات کە لیستی مووچەی مانگی تەمووز (7) کە تا ئێستا تەمویلەکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە (577) مووچەخۆری کەمترە لە لیستی مانگی حوزەیران، کە ئەوانیش فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی بوون و لەو مانگەدا خانەنشین کراون، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەکانیان ناویان نەخراوەتە ناو لیستی مووچەی خانەنشینان.

2- تەمویلی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز (7) دوای لێ بڕینی خانەنشینی و باج و لێ دەرکردنی بوودجەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کە بڕەکەی (54،208،٠٠٠،٠٠٠) پەنجا و چوار ملیار و دووسەد و هەشت ملیۆن دینارە، بریتییە لە (956،876،٠٠٠،٠٠٠) نۆسەد و پەنجا و شەش ملیۆن دینار کە ئەوەش نزیک و هاوشێوەی تەمویلی مانگەکانی ڕابردووە، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوای وردبینی تەمویلەکەی خەرج کردووە.

3- لەکاتی دووبارە بوونەوەی ئەم درۆ و چەواشەکارییانە، لایەنی چەواشەکار دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە ڕووبەڕووی دادگایی کردن و یاسا ببێتەوە، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین لەسەر هەر کەس و لایەنێک کە هەواڵ و زانیاری ناڕاست بڵاوبکاتەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم: دواكەوتنی موچە پەیوەندی بە حكوم...

وەزارەتی دارایی هەرێم: دواكەوتنی موچە پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمەوە نییە