شەش مانگ بەردەوام دەبێت

لێخۆشبوون بۆ بازرگانان و پیشەوەرانی هەرێم راگەیەندرا “خانوبەرە ناگرێتەوە”

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێم لێخۆشبوونێکی شەش مانگەی بۆ بازرگانان و پیشەوەرانی هەرێم دەکرد، چونکە دەڵێت، بەهۆی بارودۆخی ئابوورییەوە کێشەو گرفتیان بووە و باریان قوڕس بووە.

گەیلان سەعید، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان بە 964 ی وت، لێخۆشبوونەکە نەدانی رسووماتە بۆ بازرگان و پیشەوەرانی هەرێمی کوردستان و ئەمەش هاوکارییەکی باش دەبێت بۆ ئەوەن.

وتیشی “لێخۆشبوونەکە کۆمپانیاکانی خانوبەرە ناگرێتەوە و تاوەکو 30.11.2026 بەردەوام دەبێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن