ده‌ڵێن دزیكردن زۆر بووه‌

داواده‌كرێت رۆژانى هه‌ینى له‌ مه‌یدانه‌كه‌ى حاجیا پۆلیس زیادبكرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌نگۆیه‌ك له ‌سنوورى قه‌زاى حاجیاواى سه‌ر به‌ راپه‌ڕین بڵاوبووه‌ته‌وه‌، گوایه‌ دزیكردن له‌ مه‌یدانه‌كه‌ى ئه‌م قه‌زایه‌ زیادی كردووه‌، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت، حاڵه‌تى دزیكردن له ‌ته‌واوى قه‌زاكه‌ى هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مه‌یدانه‌كه‌ باس ده‌كرێت، به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌.

مه‌یدانه‌كه‌ى حاجیاوا یه‌كێك له‌ بازاڕه‌ میللییه‌كان قه‌ڵه‌باڵغه‌كان، هه‌موو هه‌ینییه‌ك كڕیار و فرۆشیاره‌كان رووی تێده‌كه‌ن.

له‌ به‌شێكى سۆشیاڵ میدیاكانى حاجیاوا، وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دزیكردن له‌و مه‌یدان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و دوو نموونه‌ى دزیكردنیشیان باس كردووه‌ كه‌ دوێنێ هه‌ینى له‌ مه‌یدانه‌كه‌ روویانداوه‌.

داواكارن كامێراى چاودێری له‌و بازاڕه‌ دابندرێت و چاودێری وردى بازاڕه‌كه‌، بكرێت.

ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، قایمقامى قه‌زاى حاجیاوا بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌و مه‌یدانه‌ دزیكردن به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ جێگه‌ى باسكردن بێت، نه‌شیشارده‌وه‌ كه‌ له‌سنوورى قه‌زاكه‌ى جار جار حاڵه‌تى دزیكردن رووده‌دات.

وتیشی “هه‌موو هه‌ینییه‌ك به‌به‌رده‌وامى مه‌فره‌زه‌ و تیمه‌كانى پۆلیس و ئاساییش له‌و مه‌یدانه‌دا چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكیان ده‌ستگیر نه‌كردووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هیچ هاوڵاتییه‌ك سكاڵاى نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌و مه‌یدانه‌دا دزی لێكرابێت.

زیاتر له‌ ساڵێكه‌ حاجیاوا له‌ ناحیه‌وه‌ كراوه‌ته‌ قه‌زا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش قایمقام ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ به‌كارده‌هێنێت.

گەڕەکی حاجیاوای کۆن هیچ قوتابخانەیەکی لێ نییە

گەڕەکی حاجیاوای کۆن هیچ قوتابخانەیەکی لێ نییە