زیانەکانی نەزانراوە

لەناوچەی گەشتیاری زاوێتەی دهۆک ئاگرکەوتەوە

+964

دلۆڤان رەمەزان – دهۆک

لە ناوچەی گەشتیاری زاوێتە لە دهۆک ئاگرکەوتەوە و بەرگری شارستانی دهۆکیش دەڵێت،بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، “بە هوکارێکی نادیار ئاگر بەربووەتە سنەوبەرەکانی ناحیەی زاوێتە و تیمەکانمان بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیدان”.

“ئاگرەکە گەورە بووە و تا ئێستا زیانەکانی بە وردی نەزانراوە”، بێوار عەبدولعەزیر وای وت.

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک وتیشی، “لە ماوەی ئەم ساڵدا نزیکەی هەزار و 450 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری دهۆک روویانداوە”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئاگرەكەی چیای سەفین كۆنتڕۆڵ كرا

ئاگرەكەی چیای سەفین كۆنتڕۆڵ كرا