“ شەڕە تەقەبووە “
لە هەولێر کەسێک کوژرا
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر کەسێک کوژرا.
کاتژمێر 3:07ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24.8.2024 بە نامەیەک پەیامنێری 964 ئاگادارکرایەوە لە هەبوونی شەڕێک و تێیدا کەسێک کوژرابێت، بەڵام لەوکاتەدا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی بەردەست نەبوو.
سەرەتا دەنگۆیەکە وا بڵاوبوویەوە کە برینداریش هەبن، 964 قسەی لەگەڵ نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کرد و رایانگەیاند، “ئێمە ئاگادارکراوینەتەوە لەوەی بریندارێک دێت بۆ ئێرە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووە.”
موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەبوو لە نێوان دوو دراوسێ کە کۆگایان هەبووە و تەقەکراوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەو کەسەی کە کوژراوە خەڵکی سنووری شەقڵاوەیە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری