بۆچى پێى دەوترێت نەخۆشى هەژارى؟

کۆلێرا چییە و چۆن بڵاودەبێتەوە؟

964+

وریا فەتاح

دواجار نەخۆشیی هەژارەکان گەیشتە سلێمانى و هەشت حاڵەت پشتڕاستکراونەتەوە و لەدواى ئەمەشەوە رێکارى پێویست دەگیرێتەبەر، لەم بابەتەدا نەخۆشییەکە و نیشانەکانى و رێکارەکانى خۆپارێزى دەخەینەڕوو.

بەپێى پێناسەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، کۆلێرا نەخۆشییەکى بەهۆى بەکتریاى ڤایبریۆ کۆلێرا توشى مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە رێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و خۆراکی پیسەوە بڵاو دەبێتەوە.

خاسیەتى سەرەکى نەخۆشییەکەش ئەوەیە درمییە و بەخێرایى دەگوازرێتەوە بۆ خەڵک.

ئەوەى پێویستە لە بارەى کۆلێراوە بیزانیت ئێمە بە چەند خاڵێک پێتى دەڵێین:

کۆلێرا نەخۆشییەکی توندی سکچوونە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەگەرى گیانلەدەست دان زۆر بەهێز دەکات.

کۆلێرا نەخۆشییەکی هەژارییە کە تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە دەستیان بە ئاوی پاک و پاکوخاوێنی سەرەتایی ناگات، هەر بۆیە زیاتر لە ناوچە و وڵاتە هەژارەکان بەربڵاوە.

ململانێ و شارنشینی بێ پلان و گۆڕانکارى کەشوهەوا مەترسی تووشبوون بە کۆلێرا زیاد دەکەن.

تەندروستى جیهانى مەزەندەیان کردووە کە ساڵانە 1.3 بۆ 4.0 ملیۆن حاڵەتی کۆلێرا لە جیهاندا تۆمار دەکرێت و لەو ژمارەیە  21 هەزار بۆ 143 هەزار حاڵەت لە جیهاندا گیانیان لەدەست دەدەن.

حاڵەتە توندەکان پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە.

دابینکردنی ئاوی سەلامەت و پاکوخاوێنی سەرەتایی رێگرن لە تەشەنەکردنى.

نیشانەکان:

سکچوونێکى توند و هەندێ کەس نیشانەیان نییە یان لاوازە.

لە نێو ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی تووشبوونیان هەیە، زۆرینەیان نیشانەکانی سووک یان مامناوەندیان هەیە.

لە نێوان 12 کاتژمێر بۆ پێنج رۆژی دەوێت تا کەسێک نیشانەکانی دەربکەوێت.

کەمینەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان تووشی سکچوونی توند دەبن.

ئەمڕۆ هەشت حاڵەى کۆلێرا لە سلێمانى پشتڕاستکرانەوە، هەرچەندە پیشتر تەندروستى سلێمانى هۆشدارى دابوو.

هۆشدارییەکە ئەمانە بوون:

دواى تۆمارکردنى حاڵەتەکانى کۆلێرا لە سلێمانى، ئەو شوێن و ئیشانەى مەترسیان دەکەوێتەسەر ئەمانەن:

خواردنگەى سەر عەرەبانە و گەڕۆکەکان
شەمعە نایاساییەکانى ئاو
کێڵگەى سەوزە بەتایبەت ئەوانەى بە ئاوى پاک ئاودێر ناکرێن
کەمکردنەوەى قەرەباڵغى بەتایبەت لە شوێنە چڕەکان

هەشت حاڵەتى کۆلێرا لە سلێمانى تۆمار کران

هەشت حاڵەتى کۆلێرا لە سلێمانى تۆمار کران