دیمەنێکی پشکنینی برنجە گەیشتووەکە بە ئوم قەسڕ. فۆتۆ: وەزارەتی بارزگانی
بەشەکەش زیاد بووە
برنجی تایلەندی بۆ بایەعی هات
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، كەشتییەك كە برنجی تایلەندی هێناوە، گەیشتە بەندەری ئوم قەسڕ لە بەسڕە.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كەشتی (MV BLUE RAY)) گەیشتە ئوم قەسڕ و 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلەندی هێناوە، كە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانە.
ئاشكراشیان كرد، “پشكێنەرانی تاقیگە لە ئوم قەسڕ بە هاوكاری كۆنتڕۆڵی جۆری، نموونەی برنجەكەیان وەرگرتووە بە مەبەستی پشكنینی فیزیایی، دواتریش دەنێردرێت بۆ تاقیگەی مەركەزی و پشكنینی تایبەتمەندییەكانی بۆ دەكرێت، ئەوەی كە عێراق دیاریی كردووە”.
وەزارەتەكە دەڵێت، دوای پشكنین، برنجەكە لە لایەن كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە رێگەی بایەعەكانەوە دابەش دەكرێت.
سەرەتای ئەم مانگە دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر
بە 964ی راگەیاند، بەشەبرنجی بایەعی بۆ هەر كەسێك لەم مانگەدا لە دوو كیلۆ و نیوەوە دەكرێتەوە بە سێ كیلۆ، كە دوو مانگ لەمەوبەر هەر بەو شێوەیە بووە و وەك خۆی لێدەكرێتەوە.
لە بەشەخۆراکى ئەمجارە نیو کیلۆ برنج بۆ هەر کەسێک زیادکراوە
برنج
زانیاری لای خۆیەتی
پرسیمان ئێواران برنج بخۆین، وتی نەخێر
"هیچ پشکێکم نییە لەم رێستۆرانتە"
ژن و مێردێک رێستۆرانتەکەیان بەناوی بەیان بۆمبا کردەوە
41 هەزار تۆن هاتووە
بایەعییەکەی ئەمجارە برنجەکەی تایلەندییە
سێ رۆژ بهردهوام دهبێت