"رووداوێکی سەختە"

تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە” لە لوبنان تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە

964+

ژووری هەواڵ

نوور زوهێر، سەرمایەدارى عێراقی و تۆمەتبارى سەرەکى “دزی سەدە” لە بەیروتى پایتەختى لوبنان تووشى رووداوێکى سەختى هاتوچۆ بووە.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، نوور زوهێر لە ناوچەى حەدەسى بەیروت، تووشى رووداوێکى سەختى هاتوچۆ بووە و بۆ وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

میدیاکانى لوبنان ئاماژەیان بەوەکردووە، نور زوهێر لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و بەهۆی رووداوە هاتوچۆکەوە بڕبرەى پشت و مل و سنگ و چەند ئەندامێکى دیکەى جەستەى زیانى پێگەیشتووە.

“دزیی سەدە” ناونیشانی كەیسێكی دزیكردنە لە عێراق، كە لە ساڵی 2022 و لە سەردەمی کابینەکەی مستەفا کازمی ئاشكرا بوو، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، بەڵام دواتر دەركەوت پارەکە و هەروەها ژمارەی تۆمەتبارەكان زیاترن، كە لە رێگەی چەكی بانكیی چەند كۆمپانیایەكەوە دزراوە و تۆمەتباری سەرەكییش كەسێكە بە ناوی نوور زوهێر.

پارە دزراوەکان هی داهاتی باج بوو، کە لە رێگەى پێنج کۆمپانیاوە لە نێوان ئابى 2021 و ئەیلوولى 2022 لە بانکی رافیدەین براوە.

بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی

بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی "دزی سەدە" هەرێم و بەغدا رێککەوتن