12 ملیار و درێژیه‌كه‌ى 450 مه‌تره
بودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه له سنوورى كۆیه دابینكراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بودجه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابینكراوه‌و و به‌پێی ئه‌و داواكاریییه‌ى كه ناحیه‌ى سێگردكان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه پێشكه‌شی حكومه‌تى كردبوو، به دیزانێكی نوێ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و به‌ر ِێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، به‌م زووانه پڕژه‌كه ده‌خرێته ته‌نده‌رین.
رێگاى به‌ستى شه‌ڵغه، رێگایه‌كی ستراتیژییه و ناحیه‌كانى سێكردگان و ته‌قته‌ق له كۆیه و قه‌زاى قوشته‌په له هه‌ولێر و ناحیه‌ى پردێ له كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
ساڵى 2019 به‌هۆى لافاوه داڕمابوو، تاوه‌كو ئێستا به‌یه‌كجارى چاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى راگه‌یاند، بڕى 12 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌رخان كراوه و له‌ماوه‌ى 15 رۆژى اداهتوودا ده‌خرێته ته‌نده‌رینه‌وه.
وتیشی “درێژى نۆژه‌نكرددنه‌وه‌ى به‌سته‌كه 450 مه‌تره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌مانگى ئابی ساڵى رابردوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه‌ى داوه و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و دارایی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه و پاره‌كه‌ى دابینكراوه به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك رێكاره‌وه ته‌نده‌رینه‌كه‌ى دواخرابوو.
روونیشیكرده‌وه، به‌پێی نه‌خشه‌و دیزاینه نوێیه‌كه، دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باران ولافاو كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروست ناكات.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه له‌گه‌ڵ وه‌ازره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه قسه‌یان كردووه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌ر له هاتنى وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌سته‌كه ته‌واو بكرێت.