تەمەنی منداڵەکە چوار ساڵە

ئاسایشی هەولێر: ژنێکمان لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵەکەی دەستگیر کرد

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی ژنێکی بە تۆمەتی “ئەشکەنجەدانی” منداڵێک راگەیاند و دەڵێت، دەستگیر کراوەکە خەڵکی هەرێمی کوردستان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.8.2024، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەیان دەستگیر کردووە کە گرتە ڤیدیۆییەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و دەردەکەوێت کە “ئەشکەنجەی” منداڵێک دەدات.

“ئەو ژنە بە رەگەز عەرەبی عیێراقییە و ناوی (ز، و، م) و خەڵکی شاری بەغدایە، بەمەبەستی کارکردن لە شاری هەولێر نیشتەجێیە”، ئاسایشی هەولێر وا دەڵێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر، لە لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو منداڵەی کە “ئەشکەنجەی” دەدات کچێکی تەمەن چوار ساڵانە و منداڵی خۆیەتی و ماوەیەک دەبێت لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

ئەو منداڵەی لەلایەن دایکییەوە ئەشکەنجەدرا گیانی لەدەس...

ئەو منداڵەی لەلایەن دایکییەوە ئەشکەنجەدرا گیانی لەدەستدا