دیمەنی ئاگرەكەی سووتانی كۆگاكەی دورخورماتوو، فۆتۆ: 964
بە پارەی خۆمان نزیكەی 270 ملیۆنە
17 دەفتەر دۆلار زیانی ئاگری کۆگاكەی مەڕەشەیە لە خورماتوو
+964
سیروان خورشید- دوزخورماتوو
دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لەئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی مەرەشە لە خورماتوو، دواجار ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و زیانەکانیشی زیاترە لە 170 هەزار دۆلار.
نازم عەبدوڵا، خاوەنی کۆگاکە بە964ـی وت، “لەناو کۆگاکەیدا مەڕەشەی پلاستیکی و کەرەستەکانی تێدایە و بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 250 بۆ 270 ملیۆن دینار زیانیان پێگەیشتووە.
وتیشی، هەرچەندە بە دیاریکراوی هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام گومان دەکەن بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە کەوتبێتەوە، بەو پێیەی چەند کێبڵێکی ستوونی کارەبا لە نزیک کۆگاکەیانە و کێبڵەکانیش سووتاون”.
نازم عەبدوڵا دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لە کامێراکانی چاودێرییەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاگر لە کۆگایەکی مەڕەشە لە دوزخورماتوو کەوتەوە
ئاگرکەوتنەوە
لێکەوتەکانی هەڵبژاردن بەردەوامن
لە خورماتوو دوو مێردمنداڵ لەسەر نەخشاندنی ئاڵای کوردستان دەستگیر کران
ئامێرەکە نایخوێنێتەوە
لێرە ناڕۆم؛ لە پێناو کوردا دەنگ دەدەم
"زۆربەیان دانیشتووی پارێزگاکانی خوارووی عێراقن"
لە خورماتوو نزیکەی 10 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە
"بەهۆی هەڵبژاردنەوە"