لە ماوەی دوومانگدا لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر

68 کەس ئەڵقە و ئەنگوستیلە لە لە پەنجەیان گیر بووە و رزگار کراون

+964

توانا نەقی

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە ماوەی دوومانگدا نزیکەی 70 کەس ئەڵقە و ئەنگوستیلە لە پەنجەیان گیربووە و براونەتە نەخۆشخانەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بڵاویکردەوە، توانیویانە تەنیا لە ماوەی دوومانگدا 68 هەشت حاڵەتی گیر بوونی ئەڵقە و ئەنگوستیلە لە پەنجە دەربهێنن.

دەشڵێت، تیمی نەشتەرگەری بچوک و گەورە بەشدار بوون لە دەرهێنانی و بڕینەوەی ئەو کەرەستانە کە لە پەنجەی ئەو کەسانەدا بوون.

بە پێی ئەو وێنانەی نەخۆشاخنەکە بڵاویکردووەتەوە حاڵەتەکان هەم ژن و هەم پیاویشی تیادابووە کە ئەڵقە و ئەنگوستیلە لەدەستیان گیری کردووە و بۆیان دەرهێنراوە.

تەمەنی 10 مانگە و ئەنگوستیلەیەکی قووت دابوو

تەمەنی 10 مانگە و ئەنگوستیلەیەکی قووت دابوو