بۆئەوانەیە کە خولیان بینیوە

وەزارەتی کشتوکاڵ داوا لە UNDP دەکات 200 دەرچوو دابمەزرێنێت

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخراوی UNDP داوایکردووە ئەو دەرچووانەی بەشی کشتوکاڵ دابمەزرێنێت کە لەبواری پیشەسازی خۆراکی خولیان بینیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20.8.2024، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ رێکخراوی UNDP بەبەشداری راوێژکارانی بیانی کۆبووەوە و تاوتوێی رێنماییەکانیان کردووە لەبواری بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کشتوکاڵ داوای لە رێکخراوی UNDP کردووە 200 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا کشتوکاڵییەکان و ژنان دابمەزرێنێت کە لەبواری پیشەسازی خۆراکی خولیان بینیوە “بۆئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆیان”.

دەرچووەکان بەشداریانکردووە لە خولی تایبەت بە وشککردنەوەی میوە و بەرهەمهێنانی سرکە و شەربەت و پیشەسازی خۆراکی، وەزیری کشتوکاڵ وا دەڵێت.

بە وتەی بێگەرد تاڵەبانی، “پێداچونەوەمانکرد بە پرۆژەکانی نێوان هەردوولامان، وە بڕیاردرا کار لەسەر ئەو پڕۆژانە بکرێت کە پێویستەکات بەردەوامیان پێبدرێت، بەتایبەتی پرۆژەکانی سەرژمێریکردنی پڕۆژەکانی ئاژەڵداری و دارشتنی ستراتیجیەکی تایبەت بۆ بەبازاڕکردن و چاکردنی بواری سامانی ئاژەڵ”.

کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک دوو جۆری نوێی پەتاتە بەرهەم دەهێن...

کۆلێژی کشتوکاڵی دهۆک دوو جۆری نوێی پەتاتە بەرهەم دەهێنێت