لە هەریر
نزیكەی 250 ماڵ لە پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری سوومەند دەبن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە هەریر جێبەجێ دەكرێت و نزیكەی 250 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
كارەكە لە چوارچێوەی پلانی شارەوانیی هەریرە بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی شارەوانییەكە، كە پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزارییە لە شارۆچكەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژەكە لە گەڕەکی فرەنسۆ هەریری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەریر بە بڕی 800 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، پڕۆژەكە پێكهاتووە لە قیرتاوکردنی رێگەی سەرەکی و کۆنکریتکردنی کۆڵان و دانانی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاو.
ئاماژە بەوەش كراوە، پڕۆژەكە بریتییە لە قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكی و كۆنكرێتكردنی 8 كۆڵان و دانانی قاڵبی كربستۆن كە نزیكەی 250 ماڵی ئەو شارەوانییە لێی سوودمەد دەبن.
حكومەت رووی لە دهۆكە و سبەی چەند پڕۆژەیەك دەستپێدەكەن
پڕۆژە
لە قەزای کەلار
شەقامێکی نوێ لە گەڕەکی گۆران دروست دەکرێت
ئاوی شارەزوور قبوڵی نییە
"فلێکس بە بیر و پڕۆژەکانی ئاو هەڵبواسن لێی دەکەینەوە"
لەوەڕگاکان كراونهته پڕۆژه
كارى ئاژهڵدارى له گوندى گۆپتهپه رووى له كهمى كردووه
بهرههمیشیان خسته بازاڕ
له ههڵهبجه 5 پڕۆژهى كهرتى تایبهت له وهستان رزگاریان بوو
لەسەر بەنداوی حەمامۆک و چیای هەیبەت سوڵتان