ناوچه‌ شاخاویه‌كانیش له‌ 350 مه‌تر زیاتره‌

قۆڵى بیر له‌ ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر له‌ 450 مه‌تر كه‌متر بێت ئاو ناهێنێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاوى ده‌وربه‌رى هه‌ولێر، نوێترین بیری له‌ ده‌وروبه‌رى ئه‌م شاره‌ لێداوه‌، به‌ قوڵى 540 مه‌تر ئینجا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاو، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كەن مه‌ترسییه‌كانى وشكه‌ساڵى له‌سه‌ریان ماوه‌ و به‌ ئاسانیش كۆتایی نایه‌ت.

بیرە نوێیه‌کە له‌ گوندى كانى گه‌نى، له‌ سنوورى ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان لێدراوه‌، كاره‌كانى ته‌واو بووه‌ و به‌ به‌كارخستنى نزیكه‌ى 100 ماڵى ئه‌م گوندە لێی سوودمه‌ند ده‌بمن.

رێزان سه‌عدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر، بۆ 964 نایشارێته‌وه‌ كه‌ هێشتا وشكه‌ساڵى ساڵانى رابردوو كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ئاوى ژێرزه‌وى ماوه‌ و به‌ ئاسانیش كۆتایی پێنایه‌ت.

ئەو ده‌ڵێت، “پێویستمان به‌ پێنج تا شه‌ش ساڵى پڕبارانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى ئه‌و ئاوه‌ى ژێرزه‌وى بكاته‌وه‌، كه‌ له‌رێگه‌ى بیره‌كانه‌وه‌ لێی هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ماوه‌ى چوار ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامى ئه‌و ئاوه‌ى له‌ ژێرزه‌ویدا ده‌رهاتووه‌، به‌هۆى كه‌میى باران نه‌تواندراوه‌ شوێنه‌كه‌ى پڕبكرێته‌وه‌.

به‌ قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌، قوڵترین بیری ئیرتیوازى كه‌ له‌ سنوورى هه‌ولێردا هه‌ڵكه‌ندرابێت، له‌ سنوورى قه‌زاى قوشته‌په‌ بووه‌، ئه‌ویش به‌ 690 مه‌تر گه‌یشتووه‌ته‌ ئاو، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتییش له‌ سه‌رووى 450 مه‌تر قوڵ ئینجا بیره‌كان ئاو ده‌هێنن، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا له‌ 350 مه‌تر كه‌متر بێت، ئاو ناهێتنێت.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌ 964ـى دراوه‌، له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ده‌وروبه‌رەكه‌شییه‌وه‌ هه‌زار و 550 بیر هه‌ن و تەواوى ئه‌م بیرانه‌ش ئیرتیوازین.

ئاوی ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ...

ئاوی ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌گرێت