دیمەنێکی ئەرشیفی هەناردەی نەوت _ وێنە: ئاژانسەکان
هەناردە زیادی کردووە
نەوتی بەسرە بە تەنکەر بۆ کەرکوک دەگوازرێتەوە
ئەحمەد مستەفا
رێڕەوی نەوتی کەرکوک بە ئاراستەی تورکیا، لە ماوەی ئەم دواییانەدا، بەرەو چالاکییەکی زیاتر چووە، ئەویش هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بە نزیکەی 40 هەزار بۆ 50 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بووە.
بەم زیادبوونە، کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراو لەم رێڕەوەوە گەیشتووەتە 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 180 هەزار بەرمیلی نەوتی کەرکووک و 70 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
نەوتەکە لە رێگەی بۆریی جەیهانەوە دەگاتە تورکیا و لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی بازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” لە بازاڕە جیهانییەکاندا دەفرۆشرێت.
بەپێی راگەیاندنی کۆمپانیای نەوتی باکوور، هۆکاری سەرەکیی زیادبوونەکە پەیوەندی بە گواستنەوەی زیاترەوە هەیە، چونکە نەوتی بەسرە بە تەنکەر بۆ کەرکوک دەگوازرێتەوە و لەوێ لەگەڵ نەوتی هەرێم تێکەڵ دەکرێت.
ئەم رێڕەوە لە کاتێکدا گرنگیی زیاتر بەدەست دەهێنێت کە عێراق بەدوای رێگای جێگرەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ئاڵۆزییەکانی داخستنی گەرووی هورمز روبەڕووی بووەتەوە.