لە رۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیدا

کۆنترین وێنەگری شاری دهۆک خەڵات کرا

+964

دلۆڤان زێباری – دهۆک

لە رۆژی جیهانی وێنەی فۆتۆگرافیدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک کۆنترین وێنەگری شاری دهۆکی خەڵات کرد.

حەسەن فەتاح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک بە 964ـی وت: بەبۆنەی رۆژی جیهانی فۆتۆگرافییەوە، رۆژی دووشەممە خەڵاتی رێزلێنانمان بەخشییە موهەننەد ئەحمەد، کە یەکێکە لە ئەندامی کۆنترین بنەماڵەی فۆتۆگرافەری دهۆک.

وتیشی، لە رێوڕەسمی رێزلێنانەکەدا لە رێگەی فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییەوە، ژیانی ئەو بنەماڵەیە و کار و چالاکییەکانیشیمان بە وێنە پیشان دا.
روونیشیکردەوە، ئەم بنەماڵەیە لە ساڵی 1957 تا ئێستا کاری فوتۆگرافی دەکەن و ئێستاش بەردەوامن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر