لە خورماتوو

هاوڵاتیەک لەلایەن برای خێزانەکەیەوە بەر چەقۆدرا و گیانی لەدەست دا

+964

سیروان خورشید

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڕەکی کۆماری خورماتوو، هاوڵاتیەک دەچێتە ماڵی خەزوری بەمەبەستی هێنانەوەی هاوسەرەکەی، بەڵام لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە دەبێتە دەمەقڵەیان و پاشان بەر چەقۆی دەدات و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە

روداوەکە لەنزیک بنکەی پۆلیسی کۆماری قەزای خورماتوو رویداوە.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، “ئاگادارکراینەوە لەگەڕەکی کۆماری قەزاکە حاڵەتێکی کوشتن رویداوە و دوای گەشتنیان بەشوێنی روداوەکە، دەرکەوتووە کە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە هاوڵاتیەک مێردی خوشکەکەی خۆی بەرچەقۆ داوە و کوشتویەتی”.

وتیشی، لێکوڵینەوە لە رووداوەکە دستیپێکردوە و بکوژ هەڵاتووە، ئەو پیاوەی کوژراوە تەمەنی 30 ساڵە و ماوەیەکە لەگەڵ هاوژینەکەی ناکۆکن و ئەمڕۆش چووە بەدوایدا و لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە بەر چەقۆ دراوە و چەقۆیەک بەر دڵی کەوتوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

بڕیاریشە تەرمەکەی لەنەخۆشخانەی خورماتووە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا

کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا