خاو بڕۆن

پردەکەی کانی هەنجیرە کە دەچێ بۆ چەمچەماڵ دادەخرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بە کاتی رێگەی سەر پردی کانی هەنجیرە لە نێوان ناحیەی سەنگاو و قەزای چەمچەماڵ دادەخرێت، رێگاوبانی چەمچەماڵ دەڵێت، “لە تەنیشت پردەکە رێگەیەکی کاتییان دروست کردووە”.

شۆفێران با ئاگاداربن و خاو بڕۆن، “ناتوانن لەسەر پردەوەکەوە هاتوچۆ بکەن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.8.2024، لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵە کە قایمقامیەت لە ئەکاونتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت، “هاوڵاتیان و شۆفێران و هەموو ئەوانەی رێگای چەمچەماڵ – سەنگاو بەکاردەهێنن ئاگادار دەکەینەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی چاککردنەوە و فراوانکردنی پردی هەنجیرەین”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داخستنی رێگاکەی راگەیاندووە و باسیلەوەکردووە، “رێگای کاتیمان بە هاوشانی پردەکە دروست کردووە و رێگای سەر پردەکە دادەخرێت بە شێوەی کاتی”.

داوای کردووە لە شۆفێران، پابەندی رێنمایەکانی هاتوچۆ بن بە تایبەت لە سەرەتا و کۆتایی رێگای لادانی کاتی بۆ دووربوون لە حاڵەتی نەخوازراو.

قیرتاوکردنی رێگای نێوان دێلێژە - سەنگاو و چەندرێگەیەکی...

قیرتاوکردنی رێگای نێوان دێلێژە - سەنگاو و چەندرێگەیەکی دیکە دەستیپێکرد