خۆی رادەست كردووە یان دەستگیر كراوە؟

ئاسایشی هەولێر لەسەر دەستگیركردنی “بكوژی” هاوڵاتییەك روونكردنەوەی دا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بارەی دەستگیركردنی ئەو كەسەی شەوی رابردوو لە شوقەكانی ئیسكان هاوڵاتییەكی كوشت، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، سەبارەت بە کوژرانی هاوڵاتی (ئ، ن، ئ) لە شوقەکانی ئیسکانی نوێ لە شاری هەولێر، لە رێکەوتی 17.8.2024 لەلایەن کارمەندێکی (پۆلیسی پاسەوانی سنوور) بووە، كە سەر بە لیستی لایەنێكی سیاسییە بو ناوی (ش. ج. ع).

ئاسایشی هەولێر ناوی لایەنە سیاسییەكەی بە روونی هێناوە و ئاماژە بەوەش دەكات، رووداوەكە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.
هەروەها روونی دەكەنەوە، “تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە سەربازییەکەی لە شاری هەولێر هەڵاتووە بۆ شاری سلێمانی، دواتر خۆی رادەست کردووە”.

بكوژی هاوڵاتییەكی هەولێر لە سلێمانی دەستگیر كرا

بكوژی هاوڵاتییەكی هەولێر لە سلێمانی دەستگیر كرا

ئەم راگەیاندراوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی ئاشكرا كرد، تۆمەتباری كوشتنی هاوڵاتییەكەی شوقەكانی ئیسكانی نوێ لە هەولێر، لە لایەن هێزەكانی ئەوان لە شاری سلێمانی “دەستگیر كراوە”.

964 تێبینیی ئەوەی كرد، جیاوازی لە وردەكاری راگەیاندراوی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و سلێمانی هەیە و هەولێر دەڵێت، “خۆی رادەست كردووە” و سلێمانییش دەڵێت، “دەستگیر كراوە”.

شەوی رابردوو دەوروبەری كاتژمێر 10:30 لە شوقەكانی ئیسكانی نوێ لە هەولێر، هاوڵاتییەك لە لایەن هاوڵاتییەكی دیكە كوژرا، كە وەك لە روونكردنەوەكاندا هاتووە، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە.

تا ئێستا نازانرێت بکوژى هاوڵاتییەکەى ئیسکانى نوێ دەست...

تا ئێستا نازانرێت بکوژى هاوڵاتییەکەى ئیسکانى نوێ دەستگیرکراوە یان نا